كلیلەكانی سەركەوتن 1

وتار/ 15/08/2016 1968 جار بینراوە

م.شوكریه‌ شێخانی

بەشی یەكەم لە نامیلـكەی(كلیلەكانی سەركەوتن)
پێشەكی:

دیارە تێپەڕاندنی قۆناغەكانی خوێندن بە سەركەوتویی پێویستی بە هەوڵ و تێكۆشان و لە خۆ بوردەی زۆر هەیە، ئاشكرایە قۆناغەكان جیاوازن، هەڵبەتە تێپەڕاندنی قۆناغەكانیش بەشێوەیەكی دروست پێویستی بە كۆمەڵێك بنەما و رێنمایی و ئامۆژگاری هەیە، قۆناغی زانكۆ و پەیمانگاش جیا لە قۆناغەكانی تر كەش وهەوایەكی جیاوازی هەیە .
كاتێك ئێمە لە سەرەتای چونمان بۆ زانكۆ نەماندەزانی چۆن مامەڵە بكەین، ئامۆژگاری جیا و دژ بەیەكمان دەبیست هەندیك جاریش راوێژمان بە خوێندكارانی یەك دوو قۆناغی پێش خۆمان دەكرد ڕەنگە هەڵسوكەوت و مامەڵەمان وەكوو پێویست نەبوبێت، ئێستا هیوا خوازین بەشێك لەم یادەوەریانە لە زهن و بیرەوەری مامۆستا و هاوڕێكانمان بسڕێتەوە .
بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم كۆمەڵە ئامۆژگاری و ڕێنماییانە بخەینە بەردەست ئەو خوێندكارانەی كە سەرەتای دەست پێكردنیانە بە پڕۆسەی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان ،هەڵبەتە ئەم ڕێنمایی و ئامۆژگاریانە هەڵێنجاوی پەیامی خوای گەورە و پیغەمبەری ئازیزمانە (درود و سڵای خوای گەورەی لێبێت) پیادەكردنیان مایەی سەركەوتن و بەختەوەری و سەرفرازیە لە ژیانی ئێستا و دواڕۆژمان.
************************************************************

خوێندن و فێر بوون و درێژە دان بەم پڕۆسە گرنگە پەرستشتێكە و پاداشتەكەی بریتیە لە دەستەبەركردنی ڕەزامەندی پەروەردگار و بەهەشتی نەبڕاوە .
 بەڵام ئەم ڕێگایە پێوستی بەگرتنەبەری كۆمەڵێك ئاداب و ڕەوشت و ئاكاری جوان و بنەما هەیە بۆئەوەی بتوانین بچینە نێو كەشتیەكەی نوح و بەرەو لێواری ئەمانمان ببا ئەوسا بەرەو شاری بەهەشت ومۆری مانەوەی هەتا هەتا مسۆگەر دەكەین ئەو هۆكارانەش :

۱- ڕازو نیاز(نیەتت) تەنها بۆ خوا بێت، نیەت پاكی وخۆیەكلایی كردنەوە بۆخوای باڵا دەست هۆكاری سەرەكیە بۆ دەستەبەر كردنی پاداشت و ڕەزامەندی پەروەردگار،ئەوەتا عومەری كوری خەتاب(خوا لێی ڕازی بێت) لە پێغەمبەری خوا (درود و سڵاوی خوای لێ بێت) دەگێڕێتەوە كە دەفەرمووێت:{ إنما الأعمال بالنيّات ، وإنما لكل امريء مانوى }. (رواه البخاری و مسلم).
 واتە:هەموو كارو كردەوەیەك بە ڕاز و نیاز و نییەتی خاوەنەكەیەتی،وەپاداشتی هەركەسێك بەپێی جۆری نییەتەكەیەتی.

۲- دیاری كردنی ئامانج:بوونی ئامانجی گەورە و گرنگ، هۆكارێَكی گرنگە بۆ سەركەوتن و زاڵ بوون بەسەر كۆسپ و تەگەرەكان، مرۆڤی ژیر پێوستە هیوا و ئامانجەكانی بەقەد ئەستێرەكان بەرز بن. 

3- هەوڵ و كۆشش و شەونخونی بەردەوام  : كاركردن و هەوڵ تێكۆشانی بەردەوام و بەرهەمی شیرین بەدوای خۆیدا دەهێنێت خوای گەورە لە سورەتی التوبە دەفەرمووێت:{وقل اعملوا فسيرى الله عملكم ورسوله والمؤمنون وستردون إلى عالم الغيب والشهادة فينبئكم بما كنتم تعملون (105)} واتە: كار بكەن و هەوڵ و تێكۆشانی بەردەوامتان هەبێت  خوا و پێغەمبەر و بڕواداران كارەكانتان دەبینن،وە پاشان دەگەڕێنەوە بۆلای پەروەردگارێك كە ئاگاداری هەموو كارێكی ئاشكرا و نهێنیە، ئاگادارتان دەكاتەوە لەو كار و كردەوانەی كە ئەنجامتان داوە.

٤-پەیوەست بوون بەكۆمەڵێك ئاداب و ڕەوشت و ئاكاری بەرزو جوان،بەڵكو پێویستە قورئانێكی وەڕگێردراو بین بەڕەوشت و ئاكارە جوانەكانمان جوانی و بەرزی ئیسلام نیشانی خەڵك بدەین وەك پێشەنگ و سەروەرمان (كان قرأناً یمشی بین الناس )، هەمیشە هاوپۆلەكانمان بەچاوی پێشەنگ و ڕێز سەیرمان بكەن،لەپێناو دەستەبەركردنی هاوسێیەتی و نزیكیمان لەپێغەمبەری خوا لەڕۆژی دوایی.

نوێترین نوسینەکانی م.شوكریه‌ شێخانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌