هەزار ئەشڕەف

وتار/ 24/02/2017 785 جار بینراوە

عەبدولڕەحمان مەهابادی

هەزار ئەشڕەف


عەبدولڕەحمان مەهابادی. نووسەر و لێکۆلەری سیاسی

لە مێژووی گەلانی جيهاندا جاروبار چاومان بە هەندێك رووداو و داستانی بێ بڕانەوە دەكەوێت كە بەردەواميان هەيە و نەوتراوەكانی دەمێنێتەوە بۆ نەوە يا نەوەكانی دواڕۆژ. داستانی كامپی ئەشڕەف لە پارێزگای ديالەی عێراق يەكێكە لەمجۆرە داستانانە..
ناوی ئەو كامپە ”ئەشڕەف”ە و لە ناوی ”ئەشڕەف رەجەوی” وەرگيراوە كە يەكێكە لە ژنانی موجاهيد كە لەگەڵ ژمارێك لە هاوڕێيانی لە شاری تاران و لە ساڵی 1982 كەوتنە ناو گەمارۆی هێزەكانی سوپای پاسدارانی رژێمی ئێران و قارەمانانە شەهيد بوون. كۆرپەكەيشی كەوتە دەست پاسداران. خەڵكی ئێران لەو رۆژەدا بينييان كە سەرۆكی زيندانی ترسناكی ”ئێوين” لە تاران بە ناوی (ئەسەدوڵڵا لاجەوەردی) چۆن ئەو كۆرپە شيرخۆرەی شەهيد ئەشڕەفی هێنايە سەر شاشەی تەلەڤيزيۆن و نومايشی کرد و تەرمی شەهيدەكانيشی گواستەوە بۆ ناو زيندانەكان بۆ ئەوەی هەزاران زيندانی بە بينی تەرمەكان بڕووخێن و خۆيان بە دەستەوە بدەن. بەڵام بە پێچەوانەوە، بووە هۆی راپەڕينی زيندانيان و دواتر سەدان زيندانی درانە بەر دەستڕێژی گوللە يا لە سێدارە دران.. زۆربەی شەهيدەكان ئەندامانی رێكخراوی موجاهيدينی بوون كە هێزی سەرەكيی ئۆپۆزيسيۆنی رژێمی ئێرانە بە ئێستایشەوە.
هاوسەنگەرانی ئەم شەهيدانە لە ناوەڕاستی هەشتاكان لە عێراق يەكتريان گرتەوە و ”ئەشڕەف”يان درووست كرد كە دەشتاييەكی ويشك و بێ ئاو بوو. ئەوان وردەوردە كرديان بە بارەگای سەرەكی خۆيان و سەدان ئۆپەراسيۆنی سەربازييان بەرانبەر بە رژێمی ئێران لە ناو سنوورەكانی ئێران ئەنجام دا. ئەوان بە وازهێنان لە ”هەموو شتێك”ی خۆيان لە پێناو بەدەستهێنانی ”هەموو شتێك” بۆ گەلەكەيان روويان لە عێراق كردبوو. چون ئەوان خەباتكارانی ئازادی بوون و مانەوەيان بەند بوو بە گۆڕينی رژێمی ئێران.
ئەشڕەف بە قەتڵوعامكردنی دانيشتووان لە يەكەم رۆژی سێپتەمبەری 2013 لەسەر دەستی هێزی تيرۆريستيی قودسی سەر بە سوپای پاسداران و بە هاوكاريی تەواو لە لايەن هێزەكانی سەرۆك وەزيرانی عێراق (نوری ماليكی)یەوە بە تەواوی چۆڵ كرا. ئەم كوشتارە خوێناوييە بووە هۆی شەهيدبوونی 52 دانيشتووی ئەشڕەف و بێسەرشوێنكردنی 7 كەسيتر.
بە درێژايی تەمەنی 27 ساڵەی، ئەشڕەف بە سەدان جار كرايە ئامانجی تيرۆريستی و مووشەکی رژێمی ئێران و دەست و پێوەندە عێراقيەكانی و ژمارێكی زۆر لە ئەندامانی موجاهيدين گيانيان لە دەست دا. هۆی ئەم پەلاماردانانەش لەوە بەدەر نەبوو كە ئەم رێكخراوە تاكە هێزی رووخێنەری رژێمی ئێران بوو كە توانيبووی لێهاتوويی و كۆڵنەدەری و سەربەخۆيی خۆی لە كردەوەدا بە باشی نيشان بدات و سەرباری پيلانگەلێكی زۆری رژێم و لۆبی رژێم لە رۆژئاوا سوور بمێنێتەوە لەسەر رووخانی ئەم رژێمە.
بە هێرشكردنی هێزەكانی هاوپەيمان بۆ سەر عێراق بە فەرماندەيی وڵاتە يەكگرتووەكانی ئەمريكا، كە هاوكات هەڵەيەكی گەورەی سياسی و ستراتيژيانە بوو، دەرفەتێكی زێڕين رەخسا بۆ رژێمی ئێران تا هەموو ئەو زەبرە كوشندانەی موجاهيدين و سوپای ئازاديبەخشی ميللی وەشاندبووی لە دژی رژێم، كە گرينگترينيان بريتی بوو لە ئۆپەراسيۆنە مێژووييەكەی رزگاركردنی شاری (مێهران) لە پارێزگای (ئيلام)، بە خاپووركردنی ئەشڕەف و قەتڵوعامكردنی دانيشتوانەكەی قەرەبوو بكاتەوە. دوای ئۆپەراسيۆنی مێهران، مانگێكی نەخاياند خومەينی بە شەخسی وتی جامی ژەهری (598) نۆش دەكات!. چون بە تەواوی لەوە تۆقابوو كە هەنگاوی دواتری موجاهيدين و سوپای ئازاديبەخش رزگاركردنی شاری ”تاران”ە!
چۆڵكردنی قەرارگای (27)ساڵەی ئەندامانی ئۆپۆزيسيۆنی ئێران واتا ئەشڕەف، كە تاكە لايەنی سوودبەر تيايدا، رژێمی ويلايەتی فەقيهی دەسەڵاتدار لە ئێران بوو، لە ناوەندی ئەو هێرشە كارەساتاوييەی رۆژئاوادا بوو بۆ سەر عێراق. بەڵام دانيشتووانی ئەشڕەف بە پايەداری و خۆڕاگرييەكی شكۆمەندانە و تێپەڕبوونی سەرفەرازانە بە ناو ململانەی 14 ساڵان دا، بڕياريان دا كە دوای ئەم هەموو پيلان و هێرشكردنانەی رژێم و هاوپەيمانانی، زيات لە جاران سوور بن لەسەر خەبات و تێكۆشان بەرانبەر بە رژێمی دەمارگير و توندڕۆی دەسەڵاتداری ئێران و ”ئەشڕەف” بڵاو بكەنەوە بەسەر هەموو جيهاندا و بە تايبەت بەسەر خاكی داگيركراوی ئێراندا. ئەوەش وەك ئامانجێكی بەردەست كە لە هاتنە دی نزيك بووەتەوە و رژێمی ئێران لە هاتنە ديی ئەمكارە بەتەواوی تۆقاوە. ”هەزار ئەشڕەف” رەقەمێكی سەمبوليانەيە بۆ ئەم بڵاوبوونەوەيە و هێمايەكە بۆ بەرخۆدان و نەسرەوتن تا سەركەوتن.
لەو قۆناغە نوێيەی دەستی پێكردووە و تیایدا لە هەموو لايەكەوە سيگناڵی سەركەوتن بۆ گەلانی ناوچەكە و لەوانە گەلی ئێران دەركەوتووە، هەزار ئەشڕەف نەك تەنها مەیسەرە و بەردەستە بەڵكو دەبێ بێتە دی و دونيا بە زاری دەسەڵاتدارانی ئێران تاڵ بكرێت.
@m_abdorrahman

 


نوێترین نوسینەکانی عەبدولڕەحمان مەهابادی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌