سوودەکانی شەو نوێژ لەڕووی زانستی

وتار/ 31/01/2020 1981 جار بینراوە

م.شوكریه‌ شێخانی

سوودەکانی شەو نوێژ لەڕووی زانستی

شوكریه‌ شێخانی
لەڕووی زانستیەوە لە كۆمەڵێك توێژینەوەدا دەر كەوتووە هەر كەسێ شەونوێژ بكات لەڕووی تەندروستیەوە سوودو قازانجێكی زۆر دەكات، دیارە خوای پەروەردگار لاشەی مرۆڤـی وا دروست كردووە، لە سێیەكی كۆتایی شەودا ڕێژەی (كۆرتیزۆن) زۆر دەبێ، دیارە ئەم ئەنزیمە كاریگەری زۆری هەیە لەسەر بەرز بوونەوەی فشاری خوێن‌و ڕێژەی شەكرە، لەم توێژینانەوە دەركەوتووە هەستان لەخەو لە سێیەكی شەوو جووڵە كردن لەو كاتەدا بەهۆی دەستنوێژو نوێژ كردن، دەبێتە هۆی كۆنتڕۆڵ كردنی ئەم ئەنزیمە، ڕێگەی لێ دەگیرێ بەشێوەیەكی لەناكاو بەرز بێتەوە.
لەڕۆژنامەیەكی پزیشكی جیهانی بەناوی (ستڕۆ) كە ماوەی حەوت ساڵ توێژینەوە كراوە لەسەر (1100) كەس دەركەوتووە ئەو كەسانەی كە لەكاتی شەوو یان ڕۆژ نۆ سەعات دەخەون بەهۆی نەگەیشتنی ئۆكسجین بۆ دڵ‌و مێشك ئەگەری تووش بوونیان بە سەكتەی دڵ هەیە، یەكێ لە پزیشكە ڕۆژئاواییەكان دەڵێ: مرۆڤــ ئەگەر شەوانە سی خولەك هەڵسێ لەخەو لە كۆمەڵێك مەترسی ڕزگاری دەبێ.
لە كتێبی (الوصایە الگبیە المجربە) كە لەلایەن كۆمەڵێك پزیشكی ئەمریكی نوسراوە دەڵێ: {هەڵسان لە ناوەڕاستی شەوو وە تەڕكردنی قاچ‌و دەست‌و شان، ئەنجامدانی وەرزشێكی سووك‌و چەند جووڵەیەك، وە هەڵكێشانی هەناسە بە قووڵی كاریگەری زۆر چاكی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤــ‌و دوور دەخاتەوە لە سەكتە.
عەلی بەككار دەڵێ: ماوەی چل ساڵە هیچ شتێك بێ تاقەتی نەكردوم ئەو كاتە نەبێ كە هەست دەكەم شەو كۆتایی هات‌و بەرەو بەیانی چوو.
فوزەیلی كوڕی عیاز دەڵێ: هەر كاتێك هەستم كردبێ ڕۆژ ئاوا بووە دڵم زۆر خۆش بووە بەهۆی پەیوەندیم لە شەودا لەگەڵ خوای پەروەردگار، وە هەركاتێك هەستم بەڕۆژهەڵاتن كردبێ دڵم زۆر تەنگ بووە بەهۆی پەیوەندی پچڕانم لەگەڵ خوادا.

دكتۆرێك دەگێڕتەوە دەڵێ: ڕۆژێكیان ئافرەتێكیان هێنا بۆ لام ئەو ئافرەتە تەمەنی (55) ساڵ بوو تووشی سەكتەی دڵ بووبو، دوای ئەوەی كارەبامان لێداو ئۆكسجینما بۆی دانا، ئەو ئافرەتە وەك ئەوەی لێهات كە گیانی بەبەردا بێتەوە، ڕەنگی هاتەوە بەرو شایەتمانی بە زمانێكی زۆر ڕوون‌و ئاشكرا هێنا، پاشان كۆچی دوایی كرد، منیش ئەمەم زۆر بەلاوە سەیر بوو، بە هاوسەرەكەیم گوت: ئەم خێزانەی تۆ چ كارێكی چاكی دەكرد، هاوسەرەكەی گوتی: من (35) ساڵە ئەو ئافرەتەم خواستووە مەگەر عوزرێكی شەرعی بووبێ ئەگەرنا هەموو شەوێك هەستاوەو شەونوێژی كردووە، پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ خوای پەروەردگاردا هەبووە.

نوێترین نوسینەکانی م.شوكریه‌ شێخانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌