بیرکردنەوە و هەنگاوی دروست هۆکاری بەختەوەریە

وتار/ 20/01/2020 1381 جار بینراوە

م.شوكریه‌ شێخانی

بیرکردنەوە و هەنگاوی دروست هۆکاری بەختەوەریە

شوكریه‌ شێخانی
پێغەمبەری خوا فێری جوان مامەڵە كردنمان دەكات‌و دەفەرمووێ: {لَا يَفْرَكْ مُؤْمِنٌ مُؤْمِنَةً إِنْ كَرِهَ مِنْهَا خُلُقًا رَضِيَ مِنْهَا آخَرَ}
با هیچ پیاوێك خێزانەكەی خۆی نەبوغزێنێ لەسەر سیفەتێك كە بەدڵی نییە، ئەگەر سیفەتێكی بەدڵ نەبوو لە خیزانەكەی با تەماشای ئەو سیفاتانە بكات كە بەدڵیەتی.
كەواتە: ئەی پیاو! ئەگەر تۆ بەدوای كەماڵ‌و تەواوێتیدا دەگەڕێی ئەوە دڵنیابە هیچ ئافرەتێك نەگەیشتووە بەم پلەیە، هەروەك چۆن هیچ پیاوێكیش خاوەنی كەماڵ‌و تەواوێتی نییە، ئەمە سروشتی مرۆڤەكانە، هیچ مرۆڤێك پیاو بێت یان ژن كامل نییە، ئەگەر چەند سیفەتێكی باشی هەبن بێگومان سیفەتی خراپیشی هەن، گرنگ ئەوەیە تۆ ستایشی سیفەتە باشەكانی بكەیت‌و لەولاشەوە بتوانی لەگەڵ سیفەتە خراپەكانیدا مودارا بكەیت، دەبێ هەریەك لە ژن‌و مێرد بزانن كە مرۆڤن‌و مرۆڤیش هەرچۆنێك بێت ناتوانێ بگاتە پلەی تەواوێتی، كەماڵ‌و تەواوێتی هەر بۆخوایە، وەك گوتراوە: (الكمال لله).
قازییەك دەڵێ: ڕۆژێكیان ژن‌و مێردێك هاتنە لام‌و هەردووكیان دەیانویست لەیەكتر جیا ببنەوە، منیش زۆر قسەم لەگەڵ كردن بۆ ئەوەی نەگاتە ئەو ئاستە لێك جیا ببنەوە، بەڵام قسە كردنەكەم بێ ئاكام بوو، بۆیە ویستم دەرفەتی زیاتریان پێ بدەم گوتم: باشە بەس مانگێكی دیكە وەرنەوە، دوای مانگێك هاتنەوە لام لەسەر هەمان بڕیاری خۆیان بوون، هەردووكیان هەر سور بوون لەسەر جیا بونەوە، دیسان مۆڵەتی مانگێكی دیكەم پێدان، دوای مانگێگ هاتنەوە هەر لەسەر بڕیاری خۆیان بوون، كۆتا جار هەردووكیانم هێنا هەریەكەو پەڕێكی سپیم پێدان، بە ئافرەتەكەم گوت: دە سیفەتی باشی پیاوەكەتم بۆ بنووسە، بە پیاوەكەشم گوت: دە سیفەتی چاك‌و جوانی خێزانەكەتم بۆ بنووسە، دەڵێ: لەبەرامبەری یەكتردا لەكاتی نووسیندا هەریەكەیان ناوە ناوە بەتیلەی چاوو سەیری یەكتریان دەكرد، كە تەواو بوون، گوتم: ئێستا چ دەڵێن: گوتیان: پەشیمانین لە مەسەلەی لێك جیا بوونەوە، هەریەكەیان گوتیان: نامانەوێ جیا ببینەوە، لە كۆتاییدا هەردووكیان دەستی یەكتریان گرت‌و گەڕانەوە نێو ماڵی خۆیان‌و خێزانەكە هەڵنەوەشایەوە.

نوێترین نوسینەکانی م.شوكریه‌ شێخانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌