بۆ ئەوەی هەولێر وەک پایتەخت بمێنێتەوە

وتار/ 12/10/2016 1046 جار بینراوە

ئه‌بوبه‌كر كاروانی

دوای تێپەڕبونی ساڵێک بەسەر پەکخستنی پەرلەماندا؟
بۆ ئەوەی هەولێر وەک پایتەخت بمێنێتەوە


ساڵێک بەسەرپەکخستنی ناڕەواو نایاسایی پەرلەمانی کوردستاندا تێدەپەڕێت،ئەو کارەی زۆر لەسەر ناوبانگی پارتی و کۆی سیستمی حوکومڕانی هەرێمیش کەوتووە.
لە ئێستادا حەقی خۆمانە بپرسین هەولێر تا چەند وەکو پایتەختی هەرێم ماوەتەوە
و ڕۆڵی پایتەختی ئاسایی دەبینێت؟ وە چی بکەین بۆ ئەوەی ئەم واتاو ئاماژانه‌ لەدەست نەدات
پایتەخت لەڕوی زمانەوانییەوە لە زمانەکانی فارسی و ئینگلیزی و عەرەبی و کوردیدا ئاماژەیە بە قەڵا و سەنتەری ده‌سه‌ڵات و کۆڵەکەو ڕاگری وڵات و سیستمە حوکمڕانیەکەی، شوێنێکە بۆ پیادەکردنی دەسەڵاتی ناوەندی و نیشتیمانی و نەخشەکێشان و چارەسەری کێشەکان و ڕۆڵی دڵ لە جەستەدا دەبینێت.دەبێت شاروناوچەکانی تر خوێن و هێز و چارەسەر لەئاستی هێڵە گشتی و سیاسەتە نیشتیمانییەکاندا لەو وەربگرن.
پایتەخت سەنتەری بەیەکەوە گرێدانی سەرجەم بەشەکانی تری وڵاتە،گەر لە ڕوانگەی ئەوەی سەرەوە سەیری ‌‌(هەولێر)ئەمڕۆ بکەین بەشێکی بەرچاو لە واتاو ناوەڕۆکی پایتەختی لەدەستداوە.
هەولێر مەڵبەند نەماوە بۆ کارکردنی پەرلەمان و مشتومڕی فراکسیۆنەکان ، شوێنێ نییە بۆ کۆکردنەوه‌ی هێزەکان بەدەوری مێزی گفتوگۆیەکی نیشتیمانی جدیدا لەپێناو بیرکردنەوەی هاوبەش بۆ دۆزینەوەی چارەسری هاوبەش بۆ قەیرانەکان.
کە وێنای دابەشبونی هەرێم دەکێشرێ هەولێر دەکەوێتە زۆنی حیزبێکی دیاریکراوەوە کە ئەوە دۆخێکی ناسروشتییە. چونکە پایتەخت بێلایەنی خۆی لەدەستدا توانای ئەنجامدانی ئەرکەکانی وەک پایتەخت نامێنێ.
ئێستا کاتی ئەوەیە ناوبانگی سیستمی سیاسی هەرێم لەوە زیاتر نەکەوێتە ژێر پرسیارەوە،لەوە زیاتر هەولێر ماناکانی پایتەخت بوون لەدەست نەدات هێزە سیاسیەکان بەمجۆرە دڕدۆنگ و ناکۆک نەبن. ئەگەر کاروکاردانەوە بوو بەسە،ئەگەر بەدحاڵی بوون بوو بەسە،ئەگەر هه‌ستكردن به‌ پلانگیری و ئیرادە شکاندنی یەکتری بوو بەسە،ئەگەر بێ متمانەیی بوو بەیەکترو توڕەبوون و هەڵچونبوو بەسە، ئیتر بەسە.
کاتی ئەوەیە پێشنیارەکەی فراکسێۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوروستان گوێی لێ بگیرێت،فراکسیۆنەکان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان ڕووبکەنەوە هەولێر شارە دێرینەکەی کوردان، فراکسێۆنی پارتی و بەشێ لە بەرپرس و ڕۆشنبیرەکانیشیان بە گوڵەوە بێن بۆ پێشوازیان.لە دێگەڵەبێت یان پردێ جیاوازی نییە، بۆ ئەوەی بەم هەنگاوە ئومێد بۆ خەڵکی نائومێدکراو، شکۆ بۆ پەرلەمان و گەلی کوردستان و واتا بۆ پایتەختەکەی کوردستانی باشوور بگەڕێتەوە.
لەو پیادەڕەویەشدا هەموومان ئامادەین هاوکات و هاوسەفەربین،ئیتر بەسە هیچ مانایەک بۆ درێژەدان بەم دۆخە نەماوە کاتی کاراکردنەوەی پەرلەمان و دەستکردنەوە بە گفتوگۆکان و پرۆژەی هاوبەشە بۆ سوککردنی باری قورسی سەرشانی خەڵک و گەیشن بە سەربەخۆی و گێڕانەوەی متمانە بەدواڕۆژی گەلێکی چاوەڕێ.

نوێترین نوسینەکانی ئه‌بوبه‌كر كاروانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌