سوپای توركیا دێتە باڵەكایەتی
وتار/
11/06/2018
564 جار بینراوە
كارۆخ عوسمان
سوپای توركیا دێتە باڵەكایەتی
كارۆخ عوسمان
سەرەڕای ئەوەی توركیا بڕیاری لەشكركێشی داوە بۆسەر قەندیل
بڕیاری جێگیركردنی دوو بنكەی ئارتەش دراوە لە ناوچەی باڵەكایەتی لەنێوان سنوری قەزاكانی
(چۆمان و سۆران) بەھەماھەنگی لەگەڵ ھێزی چەكداری سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستان.
پێدەچێت ئەو بنكە سەربازیانەی توركیا لەدەوروبەری سنوری
ناحیەی گەڵاڵە دابنرێن بۆ كاتی ناردنی ھێزی پیادەی ئارتەشی توركیا بۆ سەر قەندیل.
ھێزەكەش تێكەڵەیەكە لەسوپای توركیا و گروپە چەكداریەكانی
سوریای ژێر ھەژمونی توركیا و ھێزێكی تازە ڕاھێنراوی پارتی كە چەند مانگێك بەر لەئێستا
لەبنكەكانی باپشتیان و حامیەی ڕواندز ڕاھێنانیان تەواوكردووە.
ئەم سوپایەش بەچاوساغی برایانی كوردمان لەپارتی دیموكراتی
كوردستان و ھاوكاری چەند ھێزێكی تری كوردی دێت، ئەوەی بەرگری دەكات و ناڕەزاییش دەردەبڕێت
لەم پرسەدا خەڵكێكە دژی ئەو ڕێكخراوە چەكداریانەی كوردی، كەچی پەكەكە ھێشتا لەگەڵ
ئەوان گەرم و گوڕترە وەك لەگەڵ داكۆكیكاران.
پێدەچێت حكومەتی مەركەزی عێڕاقیش وڵامدەرەوەی ئەو لەشكركێشی
و پەلكێشیە نەبێت، چونكە گرفتێكی ئەوتۆی لەگەڵ سنور بەزاندندا نیەو ھیچ ناڕەزایەتیەكی
دەرنەبڕی.
بڕیارەكەی توركیاش كەوتۆتە قۆناغی جێبەجێكردن و ڕەنگە بەر
لەڕۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ٢٤ی ئەم مانگە حكومەتی توركیا بەشێك لەئەجێنداكەی تەنفیز
بكات لەپێناو بەدەستھێنانی دەنگی كۆمەڵەی فاشیزمی توركی كە ئەمەش ئامانجی یەكەمینی
حزبی حاكمی ئێستایە لەو وڵاتەدا.
نوێترین نوسینەکانی كارۆخ عوسمان
-
كارۆخ عوسمان
18/11/2020
-
كارۆخ عوسمان
27/03/2019
-
كارۆخ عوسمان
11/03/2019
-
كارۆخ عوسمان
06/03/2019
-
كارۆخ عوسمان
18/02/2019
-
كارۆخ عوسمان
13/01/2019