دەربارەی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی زۆنی سەوز و ئاماژەكانی

وتار/ 27/09/2016 1053 جار بینراوە

ئه‌بوبه‌كر كاروانی

دەربارەی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی زۆنی سەوز و ئاماژەكانی


خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی زۆنی سەوز نابێت تەنها لە چوارچێوەی هەندێ دروشمی حیزبەكان بۆ پشتیوانی لێ كردنی داوای جەماوەر و خۆپیشاندەران و هەندێ مەسەلەی تردا كورت بكرێتەوە. بەڵكو دەبێت لە چوارچێوەی چاودێریكردن و ئاڕاستەكردنی بزوتنەوەی ڕیفرۆمخواز و گۆڕانخوازی كۆمەڵگادا و واقیعی ئێستای هەرێم و چەشمەئەندازەكانی داهاتوودا، سەیربكرێت و بخوێنرێتەوە و ئاڕاستە بكرێت.
كە من لێرەدا و لەو پەیوەندی بە مەسەلەوە سەرنج بۆلای ئەم چەند خاڵە ڕادەكێشم:
1\ جوگرافیای خۆپیشاندانەكان جارێكی تر كێشەی نەبوونی دەسەڵاتێكی یەكگرتووی لە هەرێمدا خستە پێش چاومان، كە ئەمە وای كردووە ئەركی هەر گۆڕانكاریەك گرانتر بێت.
2\ بێ ناسنامە دەركەوتنی حیزبەكان و شێواوی ژیانی حیزبی و سەراسیمەبوونی سەركردایەتی حیزبیەكان لەبەردەم بەركەوتەكانی قۆناغەكەدا و، هاوسەنگی نێوان پێدراوە واقیعیەكان و خواستەكانی خەڵك و سنورداری بژاردەكان و خراپی شێوازەكانی كاركردن.
3\ ئەم خۆپیشاندانانە گەر وەڵام بەلانی كەمی خواستەكانی بەشداربووانی نەدرێتەوە دەبێت بترسین لە:
1_ تێپەڕاندنی حیزبەكان لە سەرە پێچێكدا.
2_ نائومێدبوون لە كەناڵە ئاساییەكانی بەشداری سیاسی و شێوازی مەدەنی و دروستبوونی توندوتیژی.
3_ نائومێد بوون لە هەموو شتێك و كشانەوە لە ژیانی سیاسی و ڕووكردنە هەندەران و پوچگەرایی.
زۆریش گرنگە بڕیاڕ بەدەستەكانی هەرێم پەیامەكە خراپ وەرنەگرن و سنورداری بژاردەكانی بەردەم جەماوەر و هەست بە لێپرسراوی ئەو تووشی گوێ پێ نەدانی زیاتریان نەكات. چونكە كۆنەستی خەڵك بە نائومێدی و بەشەتیانكردنی ڕەمزەكانی دەسەڵات پڕكراوە. ئەمەش وا دەكات داهاتوو زەمانەت نەكرێت. لەبەر ئەوە لە توڕەیی دەرنەبڕاوی خەڵك بترسن.
دەسەڵاتێكیس لە خەڵكەكەی دەترسێت كە پێ ی وابێت نوێنەری ئەوانە و بۆ ئەوان دروست بووە و ڕەویەتیشی والە وەڵامدانەوە بە خواستەكانی ئەوان. بۆیە كاتێ ناترسن دەبێت لە ئایندەی خۆیان بە جددی بترسن.

نوێترین نوسینەکانی ئه‌بوبه‌كر كاروانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌