گرینگترین سوودەكانی باڵاپۆشی

وتار/ 28/01/2018 3929 جار بینراوە

م.شوكریه‌ شێخانی

گرینگترین سوودەكانی باڵاپۆشی
شوكريه‌ شێخانی
1-باڵاپۆشی هۆكارێكە بۆ پاك ڕاگرتنی دڵ‌و دەروونی ئافرەتان‌و پیاوانی بڕوادارو بنیاتنانیان لەسەر بناغەی لە خوا ترسی‌و بە گەورە زانینی قەدەغەكراوەكان، ئەم ڕاستیەش لە قوڕئانی پیرۆز ئاماژەی پێكراوە لە سووڕەتی (اڵاحزاب)، وەك خوای پەروەردگار دەفەرموێ‌: ﭽ ﯧ  ﯨ  ﯩ  ﯪ ﰁ  ﭼ.
2- باڵا پۆشی پاسەوانێكی شەرعی بە هێزە بۆ پاراستنی ئابڕو، وە هەروەها پاراستنی لە هۆكارەكانی گومان‌و ئاشوب‌و تێكدانی خێزان‌و كۆمەڵگە.
3- باڵا پۆشی بانگدەرێكە بۆ ڕێزگرتن لە خوو ڕەوشتی جوان‌و شەرم‌و شكۆ.
4- باڵا پۆشی تاجێكی پڕ لە شكۆمەندیە بەسەر ئافرەتی بڕوادار بەڵگەی پاكی ناوەڕۆكیان لە ڕواڵەتدا دەردەكەوێت، بەڵكو قەڵغانێكە بۆ خۆ پاراستنیان لە بەد ڕەوشتی‌و داوێن پیسی.
5- باڵا پۆشی یەكێكە لە درووشمەكانی ئیسلام، ناسنامەیەكی پڕ لە شكۆیە بۆ ئافرەتی بڕوادار .
6- باڵا پۆشی بەڵگەی ژیری‌و تێگەیشتنی ئافرەتی بڕوادارە لە سروشتی رەگەزی بەرانبەر، چونكە ئافرەتی بڕواداری ژیر هەروا بە خۆڕایی خۆی تووشی ئازارو كێشەو تانەو تەشەری گەنجانی شەهوانی ناكات، گۆشت ناخاتە بەردەم پشیلە‌و، پاشان گلەیی خواردنی لێبكات، ئەوەتا پەروەردگار لە سووڕەتی ئەحزاب كاتێك باسی هۆكاری دەركردنی فرمانی باڵا پۆشی كردوە، لە پێناو بەرژەوەندی ئافرەت‌و دوورخستەوەی ئازار بووە لێی، وەك دەفەرموێ‌: ﭽ ﮩ  ﮪ  ﮫ  ﮬ  ﮭ  ﮮ ﯕﭼ، واتە: ئەوە لەبارترین شتە كە پێی بناسرێن، تا ئازار نەدرێن، "تووشی گیرو كرفت نەبن".
7- باڵا پۆشی ملكەچی‌و پەرستشێكە، زانایانی شەرع ناس فەرموویانە: ئافرەتی باڵاپۆش، پاداشتی بە (ڕۆژ) ڕۆژووگرتن‌و بە (شەو) شەو نوێژ كردنی بۆ هەژمار دەكرێ‌.
8- باڵا پۆشی، واتە: پۆشینی جل‌و بەرگی لە خوا ترسی‌و بڕواو متمان بوونە بە كاربەجێیی فەرمانەكانی پەروەردگار، كە پڕن لە كاربەجێیی‌و سوود بۆ بەندەكانی، وەك خوای پەروەردگار دەفەموێ‌:: ﭽﭴ  ﭵ  ﭶ  ﭷ  ﭸ  ﭹ   ﭺ  ﭻ  ﭼﭽ  ﭾ  ﭿ  ﮀ  ﮁﮂ  ﮃ  ﮄ   ﮅ  ﮆ  ﮇ  ﮈ  ﮉ  - باڵا پۆشی هۆكارێكە بۆ ڕێگا گرتن لە حەزە شەیتانیەكان كە دەركەوتنی ئافرەت بە شێوەی نیمچە ڕووت و ڕاكێشانی سەرەنجی پیاوان و جووڵاندنی هەست‌و سۆزو ئارەزووە سێكسیەكان دواجار ڕوودانی تێكەڵاوی سێكسی ناشەرعی.
10- باڵا پۆشی نیشانەی شەرم‌و شكۆیە (الحیا‌و)ە، كە لە (حیاە)ەوە، هاتوە، واتە: بوونی ژیانێكی پڕ لە سەر بەرزی و شكۆمەندی، ئەمەش فیترەت و سروشت و بناغە و بنچینەی پاكی ئافرەتی بڕوادارە
 سودەكانی باڵا پۆشی لە ڕووی زانستیەوە:
1- لە دەرەنجامی چەند توێژینەوەیەكی زانستی نوێ ئاماژەیان بەوە كردوە كە دەرخستنی بەشێك لە جەستەی ئافرەت‌و پۆشینی جل‌و بەرگی نیچە ڕووت، هۆكارە بۆ تووشبوون بە چەند نەخۆشیەك  لە ترسناكترینی ئەو نەخۆشیانە، شێرپەنجەیە، بە تایبەتی ئەو بەشانە دەگرێتەوە كە بەردەوام دەردەكەون، هەروەكوو لە گۆڤارێكی پزیشكی بەریتانی هاتووە شێرپەنجەی (المیلا نوما) كە یەكێكە لە جۆرەكانی شێرپەنجە ترسناكەكان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێژەی تووشبوان بەم نەخۆشیە سەختە ڕووی لە زیاد بوونە، بە تایبەتی لە نێو ئەو كچ و ئافرەتە گەنجانەی جل و بەرگی كورت و تەسك دەپۆشن،- لە ئاكامی كۆمەڵێك توێژینەوەی دی دەركەوتووە پۆشینی سەرپۆش بۆ ئافرەتان سودێكی زۆر گەورە و گرینگی هەیە، چوونكە كاتێ تیشكی خۆر بەر سەرو قژ دەكەوێت بە هۆی بوونی تیشكی هەمەجۆرو زیانبەخش لە نێو تیشكی خۆر، وە لەسەرووی هەموشیانەوە تیشكی سەروو وەنەوشەیی ئەم جۆرە تیشكە زیانی بۆ ئافرەت زۆر زیاترە وەك لە پیاو چونكە ژێر پیستی ئافرەت (سمل تبقە الدهون) ژێر پیستی ئافرەت گەورەترە لە ژێر پیستی پیاو، تیشكی سەروو وەنەوشەیی لەگەڵ ماددە پڕۆتینیەكانی ژێر پێست كارلێك دەكەن لە ئاكامدا دەبێتە هۆكاری سەر هەڵدانی چەند نەخۆشیەك لە ترسانكترینیان شێرپەنجەی پێست و هەڵوەرینی قژە، هەروەها كاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لە وشكبوونی قژ، لە كۆی دەرەنجامی توێژینەوەكان دەركەوتووە پۆشینی لەچك كاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لە پاراستنی قژ لە وشك بوون  هەڵوەرین.
3-دكتۆر (محمد ندا) پسپۆڕ لە نەخۆشیەكانی پێست لە قاهیرە جەخت لەوە دەكاتەوە كە باڵاپۆشی پارێزگاری لە قژ دەكات، چونكە لێدانی تیشكی خۆر بە شێوەیەكی ڕاستەخۆ دەبێتە هۆی لە دەستدان‌و هەڵوەرینی قژ بە هۆی لاوازی‌و كاڵی لە ڕەنگی، هەروەها ئاماژەی بەوە كردوە لێدانی هەوا (ئۆكسجین) هۆكاری وەرگرتنی مادەی خۆراكی (تغژیە) نیە، چونكە ئەو بەشە دیارەی قژ دەكەوێتە تۆقی سەر(خلایا قرنیە) كە ژیانی تیادانیە، بەڵكو قژ پێداویستی خۆی لە ڕێگای پێست لە ناو خوێن وەردەگرێت.

نوێترین نوسینەکانی م.شوكریه‌ شێخانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌