حیكمەت و فەلسەفەی باڵا پۆشی
وتار/
24/01/2018
1924 جار بینراوە
م.شوكریه شێخانی
حیكمەت
و فەلسەفەی باڵا پۆشی
شوكريه شێخانی
1- ناسنامەو
تاجو پاكی ئافرەتی بڕوادارە، بەڵكو نیشانەی بڕواداریەتی ئافرەتی مسوڵمانە.
2- دەربڕینێكی
ڕاستەقینەیە كە لە ناخی ئافرەتی بڕواداردایە بڕوای بە لێزانی و كارجوانی و زاناییو
داناییو فەلسەفەی فەرمانی دروستكارو پەروەردگاری خۆی هەیە، كاتێك ئەو جۆرە جلو بەرگانە
دەپۆشێت هەست بە ئارامی دڵو پارێزراوی جەستەو شكۆی خۆی دەكات، بەڵێ، هەستدەكات ئەو
مرۆڤێكی ڕێز لێ گیراوە لە لایەن ئەهلی ئاسمانو زەوی دەزانێت ژیان تەنیا بریتی نیە
لە لایەنە ماددیو شەهوانیەكەی بەڵكو بە چاوی ژیری ناوەڕۆكی شتەكان دەبینێت. - باڵا
پۆشی جۆرێك لە كەسایەتیو هەیبەتو ئازادی بەئافرەتی باوەڕدار دەبەخشێت، ئەو جوانیو
ناسكیەی كە پەروەردگار پێی بەخشیوە هەرگیز ڕێگا نادات وەك كەلو پەلێكی بێ نرخ هەر
كەسێك حەز بكات لەزەتو تام و چێژ لە سەیركردنی وەربگرێ.
3- لە پێناو
لێكەوتنەوەی نەوەیەكی پاكو بێگەردو پەیوەست بە ئاینو داب و نەریت لە كاتێكدا كۆرپە
كە چاوی دەكاتەوە، ژیان و دەوروبەری خۆی دەبینێت، هەڵبەتە یەكەم كەس دایك و باوكێكی
پاك و پەیوەست بە ئاین دەبینێت پێشنگیو بەرەكەتی ئەوان ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر
جگەر گۆشە دەبینێت.
4- لە پێناو
پاراستنی مرۆڤو نەكەوتنە نێو لێواری گوناه و تاوان و لادانو بەدڕەوشتیو لێككەوتەی
خراپو توڕەبوونی پەروەردگار.
5- باڵا پۆشی
ڕێزێكی پەروەردگارە بۆ ئافرەتی بڕوادار بە هۆی باڵا پۆشیەوە ئافرەتی بڕوادار وەك
فریشتەو (الحور العین)ی لێدێ لە ڕووی سیفەتەوە، چونكە باڵا پۆشی ڕێگرە لە سەیركردن
و چێژ وەرگرتن لە جوانی و قەشەنگی ئافرەت لەلایەن ڕەگەزی بەرانبەرەوە تەنها بۆ
هاوسەرەكەی خۆی نەبێت، پەروەردگار بەم شێوازە باسی سیفاتی حۆریەكانی بەهەشت دەكات.
نوێترین نوسینەکانی م.شوكریه شێخانی
-
م.شوكریه شێخانی
31/10/2020
-
م.شوكریه شێخانی
24/10/2020
-
م.شوكریه شێخانی
13/10/2020
-
م.شوكریه شێخانی
30/09/2020
-
م.شوكریه شێخانی
30/08/2020
-
م.شوكریه شێخانی
08/08/2020