سه‌وزه‌ فرۆشێك چۆن خێزانى خۆى ده‌پارێزێ؟

وتار/ 18/01/2018 734 جار بینراوە

م.شوكریه‌ شێخانی

سه‌وزه‌ فرۆشێك چۆن خێزانى خۆى ده‌پارێزێ؟
شوكريه‌ شێخانى
پياوێك دەگێرِێتەوە و دەفەرموێت پێش نوێژ و ووتار خوێنى يەكێك لە مزگەوتەكانى وولاتى شام بووم جارێكيان پێغەمبەرى خوا (دروودو سلاوى خواى گەورەى لێ بێت) هاتە خەونم و پێى ووتم سەلام لە فلانە كەس بكە و پێشى بڵێ كە دەبێتە جيرانم لە بەهەشتدا كە ئەو كەسەم دەناسى و جيرانمان بوو ،ئيتر دواى ئەوە بە ئاواتى ئەوەبووم كە پێغەمبەرى خوا (دروودو سلاوى خواى گەورەى لێ بێت) موژدەيەكى خۆشيش بەمنيش بدات و بەمنيش بڵێ كە تۆش دەبيە جيرانم لە بەهەشت ،بەلام پاش ئەوەى كە بە خەبەر هاتم دڵم تەنگ بوو و زۆر خەفەتم خوارد كە بيرم كردەوە من چەند ساڵە خزمەتى ئايينى ئيسلام دەكەم و چەندەها قوتابيم هەيە كە چى ئەو پياوەى جيرانمان سەوزەو ميوە دەفرۆشێت بۆيە لەخەياڵى ئەوە بووم كە دەبێت ئەو پياوە چى كردبێت ئابەم شێوازە پێغەمبەرى خوا (دروودو سلاوى خواى گەورەى لێ بێت) موژدەى ئەوەى پێدەدات كە لەبەهەشت جيرانى پێغەمبەرى خوا (دروودو سلاوى خواى گەورەى لێ بێت) دەبێت ،دەڵێت كاتى چێشتەنگاو چووم بۆ ماڵى كابرا سەوزە فرۆشەكەو پێم ووت موژدەيەكى خۆشت پێ دەڵێم و دواتر پرسيارێكم هەيە كە دەبێت وەلاَمم بدەيەوە ، ئينجا پێم ووت كە پێغەمبەرى خوا (دروودو سلاوى خواى گەورەى لێ بێت) سەلامت لێ دەكا و پێشى راگەياندم كە پێت بڵێم دەبيە جيرانى پێغەمبەرى خوا (دروودو سلاوى خواى گەورەى لێ بێت) لە بەهەشتدا ،دەڵێت پاش ئەوەى ئەو موژدە خۆشەم بەو كابرايە ووت بە كۆڵ گريا لە خۆشيان پاشان ووتم نهێنى ئەو شتەى تۆ چيە و تۆ چ كارێكت كردووە ئابەم شێوازە پێغەمبەرى ئازيزمان (دروودو سلاوى خواى گەورەى لێ بێت) ئەو موژدەيە خۆشەت پێ دەدات ؟ ،كابراكەش ووتى داواى لێبووردنت لێ دەكەم ئەوە نهێنيەكە لەنێوان من و خواى گەورە ناتوانم ئەمەت پێ بڵێم ، دەڵێت منيش زۆر تامەزرۆى ئەوە بووم كە ئەو نهێنيە بزانم بۆيە پێم ووت بە ڵێنت پێ دەدەم كە ئەو ئەمانەتە بپارێزم بەلاَم زۆر لام گرينگە ئەو نهێنيە بزانم ،پاشان كابرا سەوزە فرۆشەكە ووتى پێش چەند ساڵێك ژيانى هاوسەرگيريم پێكهێنا لەگەڵ ئافرەتێكدا كە بە ئافرەتێكى باشم دەزانى بەلاَم پاش ئەوەى كە ئەو ئافرەتەم گواستەوە زانيم كە پێشتر پەيوەندى هەبووە لەگەڵ پياوێكى تردا و وە دووگيانيشە كە ئەو كاتى من گواستبوومەوە تەمەنى دووگيانەكەى 4 مانگ بوو ، ئيتر دواى ئەوەى بەو بەسەرهاتەم زانى ئافرەتەكە زۆر پەشيمان بۆوەو داواى لێ كردم كە لەلاى هيچ كەسێك باسى نەكەم و ئەو نهێنيە بپارێزم  ، لەبەر ئەوەى ئەو ئافرەتە بەڵێنى ئەوەى دا كە ببێت بە كەسێكى چاكەكارو لە خواترس ، بۆيە ئەو كابرا سەوزە فرۆشە دەڵێت دەمتوانى هەر ئەو كاتى نهێنى ئەو ئافرەتە ئاشكرا بكەم و داواى جيابوونەوەى لێ بكەم بەلاَم بيرم كردەوە كە بۆچى من نەبمە هۆكارى ئەوەى كە ئەو ئافرەتە رِێگاى هيدايەت و چاكە بگرێت و ببێتە كەسێكى باش و لە خواترس بۆيە برِيارمدا ئەو نهێنيە بپارێزم و ئەو كارە خراپەى ئاشكرا نەكەم  ،ئيتر دواى 5 مانگى تر منداڵەكە لە دايك بوو و دواى ئەوە منداڵەكەمان پێچايەوەو بۆ كاتى نوێژى بەيانى لەگەڵ خۆم بردمە مزگەوت و لەبەر دەرگاى مزگەوت دامنا پاش ئەوەى كە نوێژى بەيانيم كردوو هاتمە دەرەوە بينيم قەڵەبالغيەكى زۆر لەدەورى ئەو منداڵە دروست بووە بۆيە منيش نزيك كەوتمەوەو ووتم ئەوە چى بووە ووتيان ئەو منداڵە تازە لەدايك بووەو فرِێيان داوە ،دەڵێت منيش چووم لەباوەشم كردوو ووتم ئەگەر كەسێك ئەو منداڵە هەڵناگرێتەوەو بەخێوى ناكات ئەوا من بەشاهێدى ئێوە لەپێناوى خواى گەورە هەڵى دەگرم و بە خێوى دەكەم ئيتر ئەو هەمووە خەڵكە بوون بەشاهێدى ئەوەى كە ئەو منداڵە هەڵگيراوەتەوە ئابەم شێوازە كەس گومانى لە خێزانى من نەكردوو نهێنيەكەم پاراست .

جا به‌ڕاستى پێويستە پەندوو ئامۆژگارى لەو پياوە بەرِێزە وەرگرين كە تەنها بەكردنى كارێكى چاكە لە پێناوى خواى گەورە ئەو هەمووە پاداشت و چاكەيەى مسۆگەر كرد و بەنرخترين موژدەي پێدرا كە ئەويش دەبێتە جيرانى پێغەمبەرى خوا (دروودو سلاوى خواى گەورەى لێ بێت) .

نوێترین نوسینەکانی م.شوكریه‌ شێخانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌