بێنیازی لەدەست و بە خشیشی خەڵك

وتار/ 07/12/2017 575 جار بینراوە

م.شوكریه‌ شێخانی

بێنیازی لەدەست و بە خشیشی خەڵك
شوكریه‌ شێخانی
شەقیقی بەلخی ڕەحمەتی خوای لەسەر بێ، دەفەرموێت: ساڵێك كە ساڵانێكی نەهات بوو خەڵك زۆر بێزار بوون‌و لە برسان دەمردن ، بینیم عەبدێك پێدەكەنی‌و هەڵدەپەڕی‌و زۆر دڵخۆش بوو، پێم وت: (ألاّ تَسْتَحِی)؟ ئایا تۆ شەرم ناكەی لە كاتێكدا خەڵك لە هەژاری و نەهامەتی‌و برسیەتی دایە تۆش ئاوا پێدەكەنی، بۆ ڕێزی هەستی خەڵك ناگری؟ گوتی: من بۆچی غەمبار بم، چ ئیشم بەسەر ئەو خەڵكەدا هەیە، لە كاتێكدا سەیدەكەی من ڕزق‌و ڕۆزیەكی زۆری كۆكردۆتەوە لە خەزێنەكەیدا، من لە برسیەتی ناترسم، دەڵێ: زۆر بیرم كردەوە گوتم: (سبحان الله) ئەوە بە ڕزق‌و ڕۆزی سەیدەكەی دڵخۆشەو لە برسیەتی ناترسێ، ئەی ئێمە خاوەنی (ملك الملك)ین دەترسێن، بۆچی لەوە بترسین كە خوای گەورە ڕزق‌و ڕۆزیمان پێنەدا.
حەسەنی بەسڕی ڕەحمەتی خوای گەورەی لەسەر بێ، لێیان پرسی تۆ ئەو مەقام‌و پلەو پایە بەرزەت چۆن بە دەست هێنا؟ فەرمووی: بەبێ نیازیم لە دونیای خەڵك، وە پێویستی خەڵك بە زانستی من.

نوێترین نوسینەکانی م.شوكریه‌ شێخانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌