پشت بەستن بەخودا (1)

وتار/ 02/11/2017 2890 جار بینراوە

م.شوكریه‌ شێخانی

پشت بەستن بەخودا (1)
شوكریه‌ شێخانی
دەگێڕنەوە ئافرەتێكی دینداری لەخوا ترس منداڵێكی دەبێت رۆژێك ئەو منداڵەی نەخۆش دەكەوێت ،بەڵام لەبەر هەژاری و بێ پارەیی ناتوانێت بچێت بۆ لای پزیشك و چاەسەری منداڵەكەی بكات ،لەگەڵ ئەوەش سات بە سات منداڵەكەی تەندروستی خراپتر دەبوو ،ئیتر ئافرەتەكە بە ئومێدەوە رووی كردە خوای گەورە و داوای یارمەتی لەخودای گەورە كرد وپشتی بە خوای میهرەبان بەست ،ئیتر هەر لەو كاتەدا كەسێك لە دەرگا دەدات و دەڵێت من پزیشكم كوا نەخۆشەكە ؟ دوای بینینی منداڵە نەخۆشەكە پزیشكەكە چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدات ،تاوەكو منداڵەكە باش دەبێت پزیشكەكە لای دەبێت ،ئیتر پێش رۆیشتنی داوای  پێدانی دەست هەقەكەی  دەكات ،بەڵام ئافرەتەكە ووتی من هیچ پارەم نیە تاپێتی بدەم !پزیشكەكە ووتی گەر پارەت نیە ئەی چۆن تەلەفۆنم بۆ دەكەی ! ئافرەتەكە ووتی بەخوا من هیچ تەلەفۆنم بۆت نەكردووە !پزیشكەكە بە سەرسوڕمانەوە وتی چۆن شتی وا دەبێت !بۆ ئێرە شووقەی ژمارە 9 نیە ؟ ئافرەتەكە لەوەڵامدا وتی نەخێر ئێرە شووقەی ژمارە 10یە .بەڵێ تاكە شت كە یارمەتی ئافرەتە خواناسەكەی داپشت بەستنی ڕاستەقینەی بوو بەخوای گەورە ،چونكە پەروەردگاری باڵا دەست بە ئاگایە ،هەرگیز بەندەكانی خۆی لە بیرناكات و بە هانایانەوە دەچێت هەمیشە ،هەروەك خوای گەورە دەفەرمووێت [ۆتَۆكَّلْ عَڵی الْحَیِّ الَّژِی ڵا ێمُوتُ ۆسَبِّحْ بِحَمْدِهِ ۆكَفَی بِهِ بِژُنُوبِ عِبَادِهِ خَبِیرًا] واتا لەكارەكانتدا تەنها پشت بەو خوایە ببەستە كە هەمیشە زیندووە و هەرگیز نامرێ ئیتر گوێت لە ئەزیەت و ئازاری ئەوانەوە نەبێت ،بەردەوامیش پاكانەی خودا بكە بە شوكرانە بژێری كردنی ،وە لە هەر سیفەتیكی نەشیاو و نەگونجاویش دوور رایبگرە وە خوا كە بە گوناهەكانی بەندەكانی بە ئاگایە،وە بە پێی ئەوانەش تۆڵە و پاداشتیان ئەداتەوە .

نوێترین نوسینەکانی م.شوكریه‌ شێخانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌