چیرۆك - رازی بوون (2)

وتار/ 31/10/2017 669 جار بینراوە

م.شوكریه‌ شێخانی

چیرۆك - رازی بوون (2)
شوكریه‌ شێخانی
ئیمامی اصفهانی لە كتێبەكەی خۆی باسی یەكێك لە پێغەمبەرەكان دەكات كەلە حیكمەتی خوای گەورەی پرسی فەرمووی ئەی پەروردگارم زۆر كار و حیكمەت هەن لێیان تێ ناگەم؟! خوای گەورە ناونیشانی شوێنێكی پێداو فەرمووی بڕۆ ئەو شوێنە كانیەكی لێیە وە لەپشت كانیەكە دارێك هەیە،تۆ بڕۆ لەپشت دارەكەوە سەیری ڕووداوەكان بكە و هیچ شتێ مەڵێ تا خۆم حیكمەتی ڕووداوەكانت بۆ باس دەكەم،ئەویش چوو بۆ لای كانیاوەكە و لەپشت دارەكە چاوەریَِی ڕووداوەكانی دەكرد،ئیتر هەروەكو خوای گەورە فەرمانی پێ كردبوو بینی كەسێك بە سواری ئەسپەوە هاتە سەر كانیاوەكە و تۆزێك پشووی داو كەمێك ئاوی خواردەوە پاشان ڕۆیشت و جێگاكەی جێ هێشت بەڵام لەكاتی ڕۆیشتنی  كیسەیەك زێڕی لێكەوت بێ ئەوەی پێی بزانێت،پاش ئەو شوانێك هاتە سەر كانیاوەكە و كەمێك ئاوی خواردەوە و تۆزێك پشووی دا پێش ڕۆیشتنی بینی كیسەیەكی زێڕ كەوتوە هەڵی گرتوو ڕۆیشت،لە پاش ئەوە پیاوێكی پیری بەساڵاچووی ڕیش سپی هات و لەئاوی كانیاوەكەی خواردوو كەمێك پشووی دا لەوكاتەدا  ئەسپ سوارەكە كە یەكەم جار هاتە سەر كانیاوەكە پاش ئەوەی زانی كە كیسە زێڕەكەی لێكەوتوە خێرا گەراِیەوە سەر كانیاوەكە بینی پیاوە پیرەكە لەسەر كانیاوەكەیە پێی ووت پێش كەمێك كیسەیەكی زێڕم لێرە لێكەوتبوو گەر تۆ بردووتە و پێمی بدەوە ؟!پیاوە پیرەكەش ووتی سوێند بەخوا من هیچ شتێكم نەبینیوە تازە هاتوووم تۆزێك پشوو بدەم و بڕۆم،بەڵام ئەسپ سوارەكە هەر بڕوای بەم پیاوە پیرە نەكرد و كوشتی و ڕۆیشت،پێغەمبەرەكە ڕووی كردە خوای گەورە و فەرمووی خوایە گیان خۆت حیكمەتی ئەو كارە دەزانی و پیاوە پیرەكە ئەو كیسە زێڕەی نەبردبوو و بە ناحەق كوژرا،خوای گەورەش پێی فەرموو تۆ تەنها ئەوەندە شتەت بینی كەلەبەر چاوت ڕوویدا بەڵام لەپشتی ئەو كارانەوە كۆمەلێك ڕووداو ڕوویداوە كە تۆ نایزانی .ئەو شوانەی كە كیسە زێڕەكەی برد حیكمەتی خۆی تێدایە،باوكی ئەو ئەسپ سوارە مالی باوكی ئەو شوانەی داگیر كردبوو،بەڵام ئێستا ماڵی ئەو پیاوەم بۆ كوڕەكەی گەڕاندەوە كە لەلایەن باوكی ئەسپ سوارەكە بە ستەم و زۆرداری داگیر كرابوو،ئەو پیاوە پیرەش بە ناحەق نەكوژرا چونكە ئەو پیاوە پیرە كاتی خۆی باوكی ئەو ئەسپ سوارەی كوشتبوو،كە ئەو ئێستا كوژرا سزای خۆی وەرگرتەوە. جا پێویستە بزانین و دڵنیابین كەوا لەدوای هەموو ڕووداوەكان حیكمەت و كاربەجێی خوای گەورە هەیە.

نوێترین نوسینەکانی م.شوكریه‌ شێخانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌