رازی بوون (1)

وتار/ 27/10/2017 899 جار بینراوە

م.شوكریه‌ شێخانی

رازی بوون (1)
شوكریه‌ شێخانی
ئیمامی زەهەبی لەپەرتووكێكی خۆیدا باسی پیاوێك دەكات و دەگێڕێتەوە و دەفەرمووێت لە دێر زەمانەوەپیاوێك بە نێو بیابان دا دەڕۆیشت و لە ڕێگادا تێنو و برسی دەبێت.بە هیوای ئەوە بوو بگات بە شوێنێك و تۆزێك پشوو بدات  و خواردن و خواردنەوەی دەست بكەوێت،لە دوورەوە ڕەشماڵێكی بەرچاو كەوت  زۆر دڵخۆش بوو،ئیتر بەرەو ڕەشماڵەكە چوو كاتێك گەیشتە لای ڕەشماڵەكە بینی پیاوێكی شەلەی تێدا بوو بەردەوام ستایشی خودای گەورەی دەكرد و دەیگوت [الحمدلله الژی فچلنی علی كپیر مما خلقت تفچلا]  واتا:سوپاس و ستایش بۆ تۆ پەروەردگارم كە منت بەرزكردۆتەوە بەسەر  زۆربەی بەندەكانت،پیاوەكە دەفەرمووێت منیش لێی نزیك بوومەوە و سەلامم لێی كرد بینیم هەر  دوو چاوەكانی نابینان! كە سەیری ژیانیم كرد  زۆر هەژارە و بە تەنها لە ناو  ئەم ڕەشماڵەدا دەژی،منیش زۆر پێم سەیر بوو ووتم تۆ بەردەوام ئەم ستایشە دەكەی؟هۆكاری چیە بەردەوامی لەسەری؟ پیاوە خواناسەكەش ووتی  ڕاستە من هەردوو چاوم نابینان و دەست و قاچم نیە،بەڵام ئیمان لە ناخمدا پتەوە و جێگیر بووە.ئایا بیر لەوە ناكەیەوە ئێستا چەندەها كەس  هەن بێباوەڕن!. سوپاس و ستایشی من بۆ پەروەردگارم بەشێكە لە بەرووبوومی ئەو باوەڕییە كە پەروەردگارم لە ناخی من جێگیری كردووە،جیا لە هەموو ئەمانەش چەندەها كەس هەن كە زمان و گوێیان نیە هەردوو چاوەكانیان بینایی نیە و ناتوانن  بۆ جارێكیش دەست و قاچەكانیان بجوڵێنن و لە كۆتایشدا بێ‌ باوەڕن.بەڵام جیاوازیەكەی من لەوە دایە كە من زمانم هەیە و یادی خوای گەورەی پێ دەكەم و هێشتا توانای بیستنم هەیە كەچی خەڵكانێك هەن لەم نیعمەتانەی من لێی بەهرەمەند بوومە لێی بێبەشن!.ئەو بەسەرهاتە مانای زۆرمان  پێ دەبەخشێت،گەر بیر بكەینەوە و سەیری ئەو پیاوە خواناسە بكەین ڕازی بوون بە قەدەری خودای گەورە،ئەوا شوكرانە بژێری نیعمەتەكانی پەروەردگاری تێدایە،هەروەك زانایان دەفەرموون ڕازی نەبوون بە بەخشیشەكانی خودای میهرەبان  هەمیشە و دڵ تەنگی و نائارامی و نائومێدی بەدواوەیە. هەرچەند سەیری دەوروبەری خۆمان بكەین  سەرنج لە نازو نیعمەتەكان بدەین كە پەروەردگار  بە ئێمەی بەخشیوە و ئەوا كەسانێك هەن كە لە سەرووی ئێمەن و هەروەها كەسانێكیش هەن كە لە ژێرەوەی ئێمە بن .

نوێترین نوسینەکانی م.شوكریه‌ شێخانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌