بە ڤیدیۆ.. بۆ یه‌كه‌مجار تونێلە شاراوه‌ و ژێر زەمینییەکانی حەماس لە غەززە ببینە .

ڤیدیۆ/ 5/6/2021 1938 جار بینراوە

بە ڤیدیۆ.. بۆ یه‌كه‌مجار تونێلە شاراوه‌ و ژێر زەمینییەکانی حەماس لە غەززە ببینە .

دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ١١رۆژەی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل، بۆ یەکەم جار کەناڵی جەزیرەی عەرەبی چووە نێو تونێلە ژێرزەمینییەکانی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە.

لە راپۆرتە ڤیدیۆییەکەدا، پەیامنێری جەزیرە بەهاوڕێیەتی (موسا) کە سەربازێکی گرووپی چەکداری قەسامی باڵی سەربازی سەر بە بزووتنەوەی حەماسە، بەنێو تونێلە ژێرزەمینییەکانی ئەو گرووپە لە کەرتی غەززەدا گەشت دەکەن و تیایدا، دیمەنی رێڕەوە دوورودرێژەکان، کۆگا جیاوازەکانی چەک، بنکەکانی ئاڕاستەکردنی چەک، مەڕمەڕە تایبەت و درێژەکانی نێو تونێلەکانی ئاشکراکرد.

پاش ١١ رۆژ لە شەڕ و گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، شەوی ٢٠ی ئەم مانگە، ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ فەڵەستین رازی بوو و حەماسیش رەزامەندبوونی خۆی بۆ ئاگربەستەکە دەربڕی.

بەگوێرەی ئامارەکان، لە شەڕ و روبەڕوبوونەوەکاندا، ٢٣٢ فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەزار و ٩٠٠ کەسیش بەهۆی بۆردومانەکانەوە برینداربوون، هاوکات، ١٢ ئیسرائیلیش گیانیان لەدەستدا و ٣٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌