ڤیدیۆ.. باوکێک قاچی ئەو پزیشکە ماچ دەکات کە منداڵەکەی لە مردن ڕزگار کرد

ڤیدیۆ/ 10/4/2021 1867 جار بینراوە

ڤیدیۆ.. باوکێک قاچی ئەو پزیشکە ماچ دەکات کە منداڵەکەی لە مردن ڕزگار کرد
 
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دیمەنی باوکێک دەردەکەوێت بەهۆی نەمانی هەناسەی منداڵەکەیەوە توشی شڵەژان بووە، کاتێک پزیشکێک منداڵەکەی لە مردن رزگار دەکات قاچی پزیشکەکە ماچ دەکات.

گرتە ڤیدیۆکە لە کامێرای چاودێری سەنتەرێکی پزیشکییەوە تۆمارکراوە و ڕووداوەکە لەناوچەی قەباتییە لە نزیک شاری جەنین لە فەلەستین بووە، منداڵەکەی بەهۆی پەڕینی شت لە قورگییەوە هەناسەی وەستاوە، هەر بۆیە بەپەلە لەلایەن دایک و باوکییەوە دەگەیەنرێتە سەنتەرێکی پزیشکی.


هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە باوکەکە ناتوانێت لە ترسی لەدەستدانی منداڵەکەی کۆنترۆڵی خۆی بکات و زۆر شڵەژاوە، بەهەمان شێوە دایکەکەش لە دۆخێکی خراپدایە، پزیشکێک لەو شوێنەدا هاوکاری منداڵەکە دەکات و لە مردن رزگاری دەکات.


بەگوێرەی ماڵپەڕی عەرەبییە، پزیشکەکە بە موجاهید نەزال ناوبراوە،ڕایگەیاندووە گوێی لەهاوارێک بووە و وتوویەتی "کچەکەم مرد کچەکەم خنکا"، منداڵەکە لەو کاتەدا هیچ جوڵەی نەمابوو.
پزیشکەکە ئاشکرایکردووە، منداڵەکە تەمەنی ساڵێک و چوار مانگ بووە، زۆر دڵخۆشیشە بە رزگارکردنی ژیانی.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌