لە وتارێکدا سه‌در شيعەکانی توشی شۆک کرد! (ابوبكر و عمر و عوسمان و علی) خه‌لیفه‌ن
ڤیدیۆ/
2/3/2021
2485 جار بینراوە
لە وتارێکدا سه‌در شيعەکانی توشی شۆک کرد! (ابوبكر و عمر و عوسمان و علی) خه‌لیفه‌ن
بۆیه‌كه‌م جار له میانه‌ی وتارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو رێبه‌ری صه‌دریه‌كان(موقته‌دا صه‌در) له شاری نه‌جه‌فی (پایته‌ختی ئاینی)ی شیعه‌كان، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و دانی نا به هه‌ر چوار خه‌لیفه‌ی راشیدین، وتی (ابوبكر و عمر و عوسمان و علی) خه‌لیفه‌ن، هه‌روها وتی (ابوبكر و عمر) خوێنی كه‌سیان نه‌ڕشتوه،ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سوننه‌كان خوێنی (حسێن)یان نه‌ڕشتوه و (یه‌زید) به‌رپرسیای خوێنی ئیمامی (حسێن)نیه به‌ڵكو ئه‌وكه‌سه‌ی (حسێن)ی شه‌هید كرد به‌كرێگیراوی (به‌یزه‌نتینه‌كان) بوو،
دوا به‌دوای وتاره‌كه‌ی سه‌ماحه‌تی (صه‌در) زاناێكی ده‌مارگیری شیعه له شاری نه‌جه‌ف، وه‌ڵامی سه‌ماحه‌تی (صه‌در)ی دایه‌وه وتی، ئه‌و پیاوه شێت و بێ عه‌قڵ و كافره و له‌دینی شیعه ده‌رچووه، چونكه دانانی ناوه به 4 خه‌لیفه‌كه‌و له‌وه‌ش خراپ تر ئیمامی عه‌لی له ریزبه‌ندی چواره‌م داناوه،وتیشی داوا له (صه‌در)ئه‌كه‌م تۆبه بكات و په‌شیمان بێته‌وه ئه‌گه‌ر نا به‌خۆشی بێ یان ناخۆشی ئه‌بێ (عه‌مامه)كه‌ی سه‌ری داگیرێ، چونكه ئه‌مه ده‌رچوونه له شیعه‌گه‌ری.وتیشی (صه‌در) ئه‌ڵێ با به‌ناوی شیعه و سوننه یه‌كتر نه‌كوژین و كۆتایی به‌وه بێنین، به‌ڵام من ئه‌ڵێم نه‌خێر ده‌ست هه‌ڵناگرین، چونكه ئه‌وان واتا سوننه‌كان ده‌ستیان پێكردوه به شه‌هیدكردنی ئیمامی (حسێن)