وێنە.. لەمزگەوتی گەورەی سلێمانی خواردن بە هاووڵاتیان دەبەخشرێت

گەلەری وێنە/ 13/4/2021 1050 جار بینراوە

وێنە.. لەمزگەوتی گەورەی سلێمانی خواردن بە هاووڵاتیان دەبەخشرێت


هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو لەنێو مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی خواردن لێدەنرێت و بەجێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە پێشكەش بە هاووڵاتییان دەكرێت.

ڕۆژانە لەنێو مزگەوتی گەورەی سلێمانی برنج و شلە و مریشك لێدەنرێت، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەشێوەیەكی جیاواز ئێواران پێشكەش بەهاووڵاتیان و هەژاران و ڕێبواران و هەركەسێك دەكرێت، كە پێویستی بەو خواردنەیە.

حاجی ئیقبال لەتیف، چێشتلێنەر لەمزگەوتی گەورەی سلێمانی بە(تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ كە یەكەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە 150 كیلۆ برنج و 50 كیلۆ فاسۆلیا و 400 كیلۆ مریشكیان لێ ناوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ڕۆژ بەڕۆژ خواردنی زیاتر لێدەنێن، بەجۆرێك تاكۆتایی مانگی ڕەمەزان، دەگاتە 350 كیلۆ برنج و 125 كیلۆ فاسۆلیا و تۆنێك مریشك.

حاجی ئیقبال باسی لەوەشكرد، خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت و ڕێبواران و كاسبكاران دێن خواردنیان پێشكەشدەكەن، ئەمە جگە لەو كەسانەی كە دێن بۆ مزگەوتەكە نوێژی ئێوارە دەكەن و هەر لێرەش ناندەخۆن.

ئەوەشی باسكرد، ئەم خواردنانە لەڕێگەی خەڵكانی خێرخوازەوە دابیندەكرێن و شێخ محەمەد سەرپەرشتی دەكات.

حاجی ئیقبال لەتیف ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژانە لەپاش نوێژی عەسرەوە بەمەنجەڵ خۆراك بەهەندێك خێزان دەدەن، كە پێویستیانە.

ساڵانە لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی خواردن دروستدەكرێت و پێشكەش بەخەڵكانی جیاواز لە مزگەوتەكە دەكرێت، ئەمساڵیش لەژێر ڕێنماییە تەندروستییەكان پێشكەشدەكرێت.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌