بەوێنە .. ئازادکردنی شەش ورچ لەسەر چیای گارە

گەلەری وێنە/ 11/2/2021 1462 جار بینراوە

بەوێنە .. ئازادکردنی شەش ورچ لەسەر چیای گارە

شەش ورچ کە لە پارێزگاکانی عێراق لە ماڵان بەخێوکراون، لەلایەن چالاکوانێکی ژینگەیی لە دهۆک کڕدراون و، ئەمڕۆ لەسەر چیای گارە ئازادکران.

بڵند بریفکانی، سەرپەرشتی پرۆسەی کڕین و ئازادکردنی ورچەکانی کردووە، لەکاتی ئازادکردنی ورچەکان بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن رایگەیاند "ورچی کوردستان بەناوبانگن، بەڵام بەرەو نەمان دەچن، بۆیە هەر دوو ساڵ جارێک ژمارەیەکیان ئازاد دەکەین".

ورچەکان لە بەسرە و عەمارە لە باشووری عێراق کڕدراون، ئەو ورچانە بە گوتەی بڵند بریفکانی ماڵین و لە ماڵان بەخێوکراون.

پێشتر لە چیای گارە دوو ورچی دیکە ئازادکراون، هەروەها لە ناشناڵ پارکی سەکرانیش بەهەمان شێوە ژمارەیەکیان ئازادکراون. بڵند بریفکانی باس لەوە دەکات ئەو ورچانە زاوزێیان کردووە و ئێستا ژمارەیان زیاد بووە.

سەبارەت بە ئاگاداربوونی خەڵک و، ئایا ورچ مەترسییان لەسەر دروست ناکات کاتێک بۆ گەشت دەچنە سەر چیای گارە؟ بریفکانی دەڵێ "ورچ بێ زیانە، تەنیا ئەوە نەبێت، خەڵک ئاگاداری هەنگوینی خۆیان بن، ئەگەرنا ئەمانە هێرش ناکەنە سەر مرۆڤ".

چالاکوانان چیای گارەیان هەڵبژاردووە بۆ ئازادکردنی ورچەکان، بەهۆی ئەوەی بەرزترین چیایە لە سنووری پارێزگای دهۆک، بەمەش ساردترینیانە، کەشوهەوای ساردیش گونجاوە بۆ ژیانی ئەو ورچانە.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌