لە رێگەی فەیسبوکەوە فێری ئینگلیزی ببە

هەواڵی / 1457 جار بینراوە

لە ریگەی فەیسبوکەوە فێری ئینگلیزی ببە

 

شــــــه‌ن پرێس :

زۆربەمان ڕۆژانە زۆرترین کات لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەسەردەبەین، بۆچی ئەو کاتە زۆرە لە فێربوون و باشترکردنی زمانی ئینگلیزی نەبێت؟
ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە چەندین پەیجی تایبەتمەندی زمانی ئینگلیزی تێدا هەیە، بە چەند هەنگاوێکی زۆر ئاسان دەتوانی وۆلی فەیسبوکەکەت بکەیتە ناوەندێکی نموونەیی بۆ فێربوونی ئەم زمانە جیهانییە.
باشترین پەیجە تایبەتەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە فەیسبووک:

 

Learn English
ئەم پەیجە بە بڵاوکردنەوەی پۆستی زۆر نایاب لەسەر ڕستە و وشەی ئینگلیزی بە پلەی یەکەم دێت لە ڕیزبەندی پەیجە تایبەتمەندەکان.هەروەها ڕوونکردنەوەو و شیکردنەوە بۆ وشە ئینگلیزییەکان پۆست دەکات کە ڕۆژانە زۆرترین بەکارهێنانیان هەیە.
زمانی بەکارهاتوو لە پۆستەکانیان زمانێکی زۆر سادەی ئاسانە، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە ئەگەر بتەوێت کۆمێنتیان بۆ بنووسیت ئەگەر هەڵە بێت بۆت ڕاست دەکەنەوە.

BBC Learning English
بە دڵنیاییەوە BBCت بیستووە پێشتر، ئەم دەستەیە خاوەنی گەورەترین سەرچاوەی فێربوونی زمانی ئینگلیزییە لەسەر ئینتەرنێت کە نەک بەتەنیا بۆ زمانی ئینگلیزی بەڵکو بۆ زمانەکانی تریش.
پەیجەکەیان هانی فانەکانیان دەدەن بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیان و نووسینی ڕا و سەرنج و تێبینییەکانیان لەسەر پرسە هەنوکەییە جیهانییەکان. باشترین نموونەیە بۆ ئەوەی فێرخوازان لەگەڵ جیهانی ڕاستەقینەییدا فێری زمانی ئینگلیزی ببن لە رێگەی بینینی هەواڵە جیهانییەکان و تاوتوێ کردنیان.

VOA Learning English
ئەم پەیجە سەر بە ڕادیۆی دەنگی ئەمەریکایە کە ئاژانسی فەرمی حکومەتی ئەمریکایە و لە ناودارترین ئاژانسە جیهانییەکانە.
ئەم پەیجە زمانی ئینگلیزی ئەمریکی لە پۆستەکانیدا بەکاردەهێنیت.

Learn English British Council
یەکێکی تر لە جێگا تایبەتمەندە باشەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی، بەکارهێنانی کورتە چیرۆک و بەرنامە تەلەفیزیۆنییە ناودار و پڕبینەرەکانە کە بابەتی سەرکی ئەم پەیجەیە بۆ هاندانی فێرخوازان.

Learn English Online Community
ئەگەر دەتەوێت مامۆستای فێربوونی زمانت دەست بکەوێت بێ ئەوەی بچیتە هیچ خولێک کەواتە ئەم جێگایە بۆ تۆیە.
ئەم پەیجە ڤیدیۆی مامۆستا ناودارە جیهانییەکانی زمانی ئینگلیزی لە یوتیوبەوە بڵاو دەکاتەوە، دەتوانی پاش بینینی ڤیدیۆکان بێیتەوە و کۆمێنت بنووسیت و بیخوێنیتەوە.

Dictionary.com
قاموسی ئینتەرنێتە، پەیجەکەشیان پڕیەتی لە وشە و ڕستەی ئینگلیزی، هەر لێرەدا مێژووی وشە ئینگلیزیەکان دەنووسن و باسی دەکەن کە وشەکان بە درێژایی مێژوو چۆن گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.

English Vocabulary
ئەگەر لەو کەسانەیت کە لە ڕێگەی وێنەوە حەز دەکەیت فێربیت کەواتە ئەم پەیجەت خۆش دەوێت.
بە وێنە مانای وشەکان ڕوون دەکاتەوە، کە لە وشەی زۆر سادەوە دەست پێدەکات بۆ وشەی زۆر ئاڵۆزتر

FluentU
بۆ فێربوون لە ڕێگەی ڤیدیۆی زۆر سەرنجڕاکێشەوە.
بە دڵنیاییەوە چەندین پەیجی تری فێربوونی زمانی ئینگلیزیە هەیە کە پێم نەزانیوە یان لێرە بوار نەبووە باسی بکەم، ئەگەر پەیجی تر هەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا تایبەت بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی و سوودت لێ بینیوە، بێ بەشمان مەکە و پێمان بڵێ؟

فۆلۆی نوسەر بکە لە فەیسبووک : خەڵک تەکنەلۆجیا - رەوەند جمال

 

 

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌