ساڵڕۆژی شەهیدکردنی شێخ ئەحمەد یاسینە بەدەستی جولەکەی زایۆنی!
هەواڵی /
23/3/2019
780 جار بینراوە
ساڵڕۆژی شەهیدکردنی شێخ ئەحمەد یاسینە بەدەستی جولەکەی زایۆنی!
شهن پرێس :
ناوی تەواوی (شێخ ئەحمەد ئیسماعیل حەسەن یاسین)ە لە ١٩٣٧ لە فەڵەستین لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٨٧ بزوتنەوەی حەمماسی لەگەڵ (عەبدولعەزیز ئەلڕەنتیسی) دامەزراندووە.
دوای ئەوەی لەلایەن زایۆنییەکانەوە دەستگیرکرا، هێندە باری تەندروستیی خراپ بوو، تا وایلێهات تەنها سەری دەجوڵا و لەسەر عەرەبانە هاتوچۆی پێدەکرا.
لە هەوڵێکی تیرۆریستیدا لە ئوردن دەزگای سیخوڕی زایۆنی هەوڵیاندا (خالید مەشعەل) تیرۆربکەن، بەڵام سەرنەکەوتن، ئەمەش بووە مایەی ئیحراجیی شا حسێن و بەرامبەر بە ئازادکردنی ئەو دوو سیخوڕە جولەکە، شێخ ئەحمەد یاسین ئازادکرا.
پێش ماوەیەک لە شەهیدبوونی شێخ وتی، "من پێش ئەوەی لەدایکبم، لەخەودا بە دایکمیان وتووە، تۆ کوڕت دەبێت و ناوی بنێ ئەحمەد، بۆیە کە لەدایکبووم، دایکم ناوینام ئەحمەد، هەرچەندە باوکم دوو ژنی تری هەبوو، هەردووکیان زۆر ناو ئەحمەدیان پێ ناخۆش بوو، بەڵام دایکم بە قسەی نەکردن!"
ئەم پیاوە، خوای گەورە وەک بیانووی لەشساغەکان ببڕێت، هێشتیەوە تا مانگی ٣ی ساڵی ٢٠٠٤، کە بەیانییەکیان لە نوێژ گەڕایەوە، خۆی و چەند کەسێک، کە لەگەڵیدا بوون، بە موشەکی فڕۆکەی زایۆنییەکان شەهیدبوون.
دکتۆر زەغلول ئەلنەجاڕ دەڵێت، "ڕۆژێ پێش ئەوەی شەهید ببێ لە خەستەخانە بوو، گیانی دەدا و كەس بەتەمای نەبوو، خوای گەورە ویستی وابوو كە لەسەر جێگا نەمرێت و بێتە دەرەوە و شەهیدی ببێ بەنسیبی."
ڕۆژی ٢٢ی ئازاری ٢٠٠٤ شێخ ئەحمەد شەهیدکرا.
ئامادهكردنی : كۆشش ڕۆستهم
#شێخ_ئەحمەد_یاسین