پسپۆڕێکى ئابوورى: دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە زیانی فەرمانبەران دەشکێتەوە
هەواڵی /
21/12/2020
478 جار بینراوە
بۆ بژێوى ژیانیان
پشت بە مووچە دەبەستن
پسپۆڕێکى ئابوورى: دابەزینی
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە زیانی فەرمانبەران دەشکێتەوە
شهن پرێس:
پسپۆڕێکى بوارى
ئابوورى و دارایى رایدەگەیەنێت چارەسەرکردنى بابەتى کورتهێنانى بودجەى عێراق لەسەر
زیانی چینى هەژاران و فەرمانبەرانە، چونکە ئەم هەنگاوەى حکوومەتى ناوەند کەمکردنەوەى
20بۆ 30% مووچەى مووچەخۆرانە.
پڕۆفیسۆر دکتۆر سەباح
خۆشناو، مامۆستاى زانکۆ و پسپۆرى بوار ئابوورى و دارایى گشتى راگەیاند:
"بۆ چارەسەرکردنى بابەتى پڕکردنەوەى کورتهێنانى بودجەى 2021ى عێراق، حکوومەتى
ناوەند بڕیاریداوە نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى بەرزبکاتەوە، بەمەش گوشارێکى
ئابوورى بۆ هاووڵاتیان دروست دەبێ بە تایبەت چینى هەژاران و فەرمانبەران، کە داهاتێکى
ئەو تۆیان نییە و بۆ بژێوى ژیانیان پشت بە مووچە دەبەستن، چەند سیناریۆیەکیش بۆ ئەم
مەبەستە خراوەتە روو لە وانەش هەژمارکردنى 100 دۆلارى ئەمەریکى بەرامبەر بە 145هەزار-
160 هەزار - 130 هەزار دینار".
راشیگەیاند: "ئەم
هەنگاوەش بە ئاگادارى زۆرینەى فراکسیۆنەکانى پەرلەمان و سەرکردەکانى عێراق بووە،
چونکە سەرۆکوەزیران بە ئاشکرا باسى ئەوەى کرد کە چیتر ناتوانن عێراق لەم دۆخە بهێڵینەوە
بۆ رزگارکردنى وڵاتەکە ئەم هەنگاوەیان بە ناچارى ناوە".
ئەوەشى خستەڕوو:
"زۆرینەى ئەگەرەکان بۆ ئەوەدەچن کە نرخى 100 دۆلارى ئەمەریکى بەرامبەر 145 هەزار
دینارى عێراق جێگیر بکرێ، بەمەش جگە لە گرانبوونى نرخى کەلوپەل و کاڵاو خۆراک، بەهاى
دراوى عێراقى دێتە خوارەوە، جگە لەمەش 20بۆ 30% مووچەى مووچەخۆران کەم دەبێتەوە،
چونکە ئەگەر مووچەى فەرمانبەرێک یەک ملیۆن دینار بێ، پێشتر بەرامبەر 800 دۆلارى ئەمەریکى
بوو بەڵام ئێستا کەمتر لە 700 دۆلار دەکا".