ناوی ئەو سەرکردانەی پارتی ئاشکرادەبێت کە عەلی عەسکەریان كوشت
هەواڵی /
23/3/2017
10990 جار بینراوە
ناوی ئەو سەرکردانەی پارتی ئاشکرادەبێت کە عەلی عەسکەریان كوشت .
كوڕهكهی ئاشكرای ئهكات .
شهن پرێس :
کوڕێکی عەلی عەسکەری لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی ئاماژە بە ناوی ئەو سەرکردانەی پارتی دەکات کە لە کارەساتی هەکاری بەشداریان کرد لە سەهید کردنی عەلی عەسکەری و هاوڕێکانی .
شەپۆل عەسکەری ،، نوسیویەتیشی ئەوەی بیرۆکەی لێدانی عەلی عەسکەری و هاوڕێکانی دانا بە ئاربیجی ، ڕوونە چۆن ڕۆیشت کە مەبەستی سامی عەبدولرحمان بوو لە یەکی شوبات کە لە تەقینەوەکەی هەولێر کوژرا .
دەقی نوسینەکەی شەپۆل عەسکەری کە لە ئەکاونتی خۆی وەرگیراوە ...
زۆر سەیرە ئەم دونیا ساڵیادی مردنی جەوهەر نامیق لە کەناڵی ڕووداو تەماشا دەکرد، هەرچەندە بەندە بە مردنی کەس خۆشحاڵ نیم بەڵام لەم ساتە وهختە ئەوەم بیرهاتەوە
کە جەوهەر نامیق لەگەڵ سامی عبدالرحمن و کمال کەرکوکی و ووریا سەعاتچی و بە فەرمانی بارزانی و هەردوو کوڕەکەی و هەوەها کریم سنجاری و حمید افندی بڕیاری شەهید کردنی عەلی عەسکەری و د.خالد سەعید و شێخ حسێن بابە شێخ یاندا بیری لەو ڕۆژە کردەوە کە ئەویش تێیدا بەم شێوەیە وکۆتایی پێبی.
ئەوەی سەیرە مەلا و جەوهەر نامیق هەردووکیان بە نەخۆشی شێرپەنجە لە ناو دەمیان مردن ،ئیدریس خۆتان دەزانن چۆن ڕۆیشت وسامیش کە بیرۆکەی بەکارهێنای RPGبۆ شەهید کردنی ئەو هەڤاڵانە هەبو ئەوە خۆتان دەزانن کە خۆشی بە چ شێوەیک کۆتایی پێهات.
جا هێشتا چەند کەسێکیان ماون با بزانین ئەوان چۆن دەڕۆن سبحان اللە .
من هەر ئەوندە ئەڵێم بەو ئیزرائیلانەی کە بڕیاری کۆتایی بەژیانی خەڵک ئەدەن خۆشتان بیر لەو ڕۆژە بکەنەوە کە تیایدا دەمرن.